كۆمسیۆن: كاره‌كانى كۆمسیۆن تایبه‌ت به په‌رله‌مانى كوردستان رانه‌گیراون

هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كاری ئۆفێسه‌كانی كۆمسیۆن له كوردستان بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن رانه‌گیراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه دوورن له راستیه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ئایار، میدیاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڵاویكرده‌وه، “سه‌رجه‌م كاره‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق تایبه‌ت به په‌رله‌مانى كوردستان راگیراون”، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، جومانه غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به SNNى راگه‌یاند، “هه‌واڵی ده‌رچوونی بڕیاری له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ راگرتنی كاری ئۆفێسه‌كانی كۆمسیۆن له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان راست نییه‌و هه‌موو ئۆفێسه‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن”.
وتیشى: “کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە کارەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم، سەرجەم بنکەکانی بایۆمەتریش سەرقاڵی کاری خۆیانن بۆ دابەشکردنی کارتی بایۆمەتی بەسەر هاووڵاتیاندا، کە ژمارەیان 173 بنکەیە لە هەرێمی کوردستان، بۆیە تەواوی ئەو هەواڵانەی کە لەبارەی راوەستانی کارەکانی کۆمسیۆنەوە باس دەکرێت لە هەنێک میدیا دوورە لە راستییەوە”.
قسه‌كانى وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌كاتێكدایه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كه‌ناڵى رووداو سه‌ربه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڵاویكرده‌وه، “دوێنێ لە بەغداوە هەر سێ لقی کۆمیسیۆن لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئاگادار کراونەتەوە کارەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن رابگرن. هاوكات، شەش فەرمانبەر، سێ لە بەغدا و سێیەکەی دیکەش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە وڵاتی ئیمارات بۆ چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان، بەڵام دوێنێ پەیوەندییان پێوەکراوە بەپەلە بگەڕێنەوە عێراق و فۆڕمەکان چاپ نەکەن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









