سه‌رجه‌م كاره‌كانى كۆمسیۆن تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان راگیران

كارمه‌ندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق | فۆتۆ: واسق خزاعی / Getty
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رجه‌م كاره‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان راگیران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ئایار، كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو سه‌ربه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڵاویكرده‌وه، “سه‌رجه‌م كاره‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان راگیراون، لینكى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى چاودێرى سه‌ر سندوقى ده‌نگدانیش نا چالاك كراوه”.
كه‌ناڵه‌كه ئاشكراى كردووه، “دوێنێ لە بەغداوە هەر سێ لقی کۆمیسیۆن لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئاگادار کراونەتەوە کارەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن رابگرن. هاوكات، شەش فەرمانبەر، سێ لە بەغدا و سێیەکەی دیکەش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە وڵاتی ئیمارات بۆ چاپکردنی فۆڕمی دەنگدان، بەڵام دوێنێ پەیوەندییان پێوەکراوە بەپەلە بگەڕێنەوە عێراق و فۆڕمەکان چاپ نەکەن”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى میدیاكه‌ى سه‌ربه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، “یەکێکی دیکە لەو رێکارانەی کۆمیسیۆن راگیراون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان بووە، کە بڕیار بوو دوێنێ وەکو ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکە بکرێت، بەڵام بەغدا وتویانە دەبێت ئەوەش رابگیرێت. هاوكات، دوێنێ بە فەرمانی کۆمیسیۆن، لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ چاودێرەکانی سەر سندووق راگیرا، ئەوەش وەکو رێکارێکی دیکەی راگرتنی کارەکان”.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستا كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به فه‌رمى هیچ راگه‌یه‌نراوێكى له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه، نه ره‌تیكردووه‌ته‌وه و نه پشتراستیكردووه‌ته‌وه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









