“واژۆی 85 پەرلەمانتارمان بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی كیمبارانی هەڵەبجە کۆکردووەتەوە”

هەڵەبجە فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی كیمبارانی هەڵەبجە، لەناو پەرلەمانی عێراق واژۆی 85 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆكراوەتەوە بۆ ئەوەی ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و لایەنی پەیوەندیداری بكرێت بۆ پابەندكردنی حكومەتی عێراق بە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی و نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی دروستكردنی فشار بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان پابەندبكرێن بە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە واژۆی 85 پەرلەمانتارمان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆكردوەتەوە و داوای قەرەبوكرنەوەی مادی و مەعنەویمان كردووە بۆكەسوكاری قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە و هاوڵاتیانی شارەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس حكومەتی عێراق بە ئەركی ئەخلاقی خۆی هەستایە و قەرەبووی كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە و شەهیدانی دیكەی دەستی ڕژێمی بەعسی بكردایەتەوە، لەكاتێكدا كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی دیكەی دەستی ڕژێمی بەعس لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق قەرەبووكراونەتەوە و مووچەشیان بۆ بڕاوەتەوە بۆیە ناكرێت جیاوازی لەنێوان هاووڵاتیانی هەرێم و پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو 85 پەرلەمانتارە پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكانن و لە كوتلە كوردی و عەرەبییەكان هاوكات سەرۆكی پەرلەمانیش بەوەكالەت داواكەی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ قەرەبووكردنەوە و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا ئەم داوایە دەكرێتە پرۆژە یاسا و حكومەتی عێراق ناچار دەكرێت بە قەربووكردنەوەی قوربانیانی دەستی ڕژێمی بەعس لە هەڵەبجە و هەرێمی كوردستان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









