“هه‌فته‌ى داهاتوو نێچیرڤان بارزانى دواخستنى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نێت”

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
پێگه‌ى زه نیو عه‌ره‌ب ئاشكرایده‌كات، هه‌فته‌ى داهاتوو نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمى دواخستنى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه بڕیاربوو له 10ى حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى ئایار، پێگه‌ى زه نیو عه‌ره‌ب له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ئاشكراى كرد، “هه‌فته‌ى داهاتوو نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت كه بڕیاربوو رۆژى 10ى حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى پێگه‌كه، “دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له ئێستادا ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌مزووانه به‌ڕێوه‌نه‌چێت، چونكه ته‌مه‌نى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ى چه‌ند دواده‌خرێت؟ پێگه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “دواخستنه‌كه بۆ ماوه‌ى سێ مانگ ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا ته‌مه‌نى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌رده‌چێت”.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ چوارشه‌ممه یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه به سه‌رپه‌رشتى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى حزبه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “کۆبوونەوە هەمووانی لەو پێشهاتە ترسناكە ئاگادارکردەوە كە هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن وێڕای ئەوەی پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و رێوشوێنەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنە، دەشبێتە مایەی خەوشێكی گەورە بە تەوێڵی پرۆسەی سیاسیی كوردستانەوە کە سەرەنجام هیچ ئیعتیبارێك بۆ ویستی ئاڵوگۆڕی دیموکراسیانەی دەسەڵات و بۆ ناوبانگی دامەزراوەکانی هەرێمی كوردستان ناهێڵێتەوە و شەرعییەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کە ئێستا خۆی کاربەڕێكەرە، دەخاتە ژێر پرسیاری جدییەوە”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “مەکتەبی سیاسی ئەم جۆرە هەوڵانەی دواخستن بە پاشقولگرتن لە ئیستیحقاقی دیموكراسی دەزانێت و هیچ پاساوێكی بۆ نییە تەنیا رەچاوكردنی بەرژەوەندیی تەسكی ئەوانە نەبێت كە خۆیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەدزنەوە و بەدوای دەرچەیەكی ناڕەوادا دەگەڕێن كە زۆرینەیەكی زۆرەملێ و پێشوەختی مسۆگەرکراویان بۆ دابینبكاتەوە. هەر بۆیە رایدەگەیەنێت هەرگیز بەشێک نابێت لە کەینوبەینی ژێربەژێر و پێشوەختیش هەموو کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









