
SNN-
نزیکەی 85 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشتە بەندەری ئوم قەسری سەر بە پارێزگای بەسڕە و وەزارەتی بازرگانیش پشکنینی بۆ دەکات.
لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانیی ماددەخۆراکییەکان سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دوو کەشتی بارهەڵگر بە بە 84 هەزار و 927 تۆن برنجی تایلەندی و ئەمریکییەوە گەیشتنە بەندەری ئوم قەسر، کەشتی یەکەم 41 هەزار و 400 تۆن برنجی تایلەندی و دووەمیشیان 43 هەزار و 527 تۆن برنجی ئەمریکی هەڵگرتووە.
دەشڵێت:” تیمی کۆنترۆڵی جۆریی چووەتە سەر کەشتییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی سامپڵی برنجەکە و ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی، دواتریش نمونەی برنجەکە دەنێردرێت بۆ تاقیگە ناوەندییەکانی بەغدا بۆ تەواوکردنی پشکنینەکان، دوای دڵنیابوونەوە لەوەی بۆ بەکارهێنان گونجاوە، برنجەکە بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەش دەکرێت”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









