هۆشدارییه‌كى تووند له ئیسرائیله‌وه: له 48 كاتژمێردا ره‌فه‌ح چۆڵ بكه‌ن

دیمه‌نى چه‌ند خانوویه‌كى رووخا‌و له ره‌فه‌ح له غه‌ززه له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى ئیسرائیل | فۆتۆ: Reuters
SNN
به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى، سوپاى ئیسرائیل كۆتا هۆشدارى داوه‌ته رێكخراوه مرۆییه‌كان كه له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێردا ره‌فه‌ح چۆڵ بكه‌ن، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئۆپراسیۆنى سه‌ر ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى ئایار، سوپاى ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، “ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له ڕۆژهه‌ڵاتى ڕه‌فه‌ح بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوامانكردووه له هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى كه ژماره‌یان 100 هه‌زار كه‌سه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى سوپاى ئیسرائیل، “داوايانكردووه دانیشتوانى ره‌فه‌ح به‌ره‌و ناوچه‌ى مواسی و خان یونس ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن”.
هه‌ر له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه، “سوپاى ئیسرائیل كۆتا هۆشدارى داوه‌ته رێكخراوه مرۆییه‌كان كه له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێردا ره‌فه‌ح چۆڵ بكه‌ن، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئۆپراسیۆنى سه‌ر ناوچه‌كه”.
ئاماده‌كارییه‌كانى سوپاى ئیسرائیل بۆئۆپراسیۆنى ره‌فه‌ح له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ى پێشوو، ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وتى: “پشتیوانى ئیسرائیل ناكه‌ین له ئه‌نجامدانى هێرشدا بۆسه‌ر ره‌فه‌ح به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر هاووڵاتى مه‌ده‌نى تێدایه”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









