
محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاشكرایده‌كات، بڕیارى كۆتاییانداوه له‌سه‌ر ره‌تكرده‌وه‌ى (هه‌ژمارى من) و ده‌ڵێت: “پرۆسه‌ى به نیشتیمانیكردنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم (ته‌وتین) له‌ڕێگه‌ى بانكى بازرگانى عێراقيه‌وه ده‌كرێت”.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق باسى پرۆسه‌ى به نیشتیمانیكردنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێممان كرد، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وتى: ئێمه به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى له‌ڕێگه‌ى بانكى بازرگانى عێراقیه‌وه ته‌وتین ده‌كه‌ین، نه‌وه‌ك (هه‌ژمارى من)”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، چاره‌نووسى ئه‌و مووچه‌خۆرانه چى لێ دێت كه له چوارچێوه‌ى (هه‌ژمارى من)دا هه‌ژمارى بانكیان بۆ كراوه‌ته‌وه؟ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وتویه‌تى: ئه‌و مووچه‌خۆرانه مووچه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى (هه‌ژمارى من)ه‌وه وه‌رده‌گرن و ئه‌وه‌شى كه ده‌مێنێته‌وه له بانكى تى بى ئاى هه‌ژماریان بۆ ده‌كرێته‌وه.
سۆران عومه‌ر بۆچوونى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر توانا بانكى بازرگانى عێراق بۆ دروستكردنى ئه‌و ژماره زۆره له هه‌ژمار و دابه‌شكردنى مووچه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: “سودانى وتى: له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی و پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى عێراق و سه‌رۆكى تى بى ئاى كۆبووینه‌وه و ئه‌وان خواست و تواناى خۆیان له‌و باره‌یه‌وه دووپاتكرده‌وه”.
به وته‌ى سۆران عومه‌ر، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاشكراى كردووه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رازى بووه، داهاتى نانه‌وتى خۆى راده‌ستى به‌غدا بكات و ئاماده‌یشى ده‌ربڕیوه كه ته‌وتینى مووچه له‌ڕێگه‌ى بانكى بازرگانى عێراقه‌وه بێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى ئابوورى له‌سه‌رزارى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقه‌وه ئه‌وه‌شى گواسته‌وه كه، “حكومه‌تى عێراق سووره له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه له‌ڕێگه‌ى بانكه حكومیه فیدراڵیه‌كانه‌وه، نه‌وه‌ك پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من)”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









