هۆکاری نەناردنی مووچە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرابوو

مووچە
SNN-
سەرچاوەیەکی فەرمی عێراق هۆکاری نەناردنی مووچەی مانگی نیسان بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشكرادەكات و دەڵێت: بەغدا هۆی داواکاری هەرێمی بۆ زیادکردنی بڕی پارەی مووچەی فەرمانبەران نەزانیوە لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی چوار نەنێردراوە.
ماڵپەڕی (بغداد الیوم) لە زاری سەرچاوەیەكی فەرمی حكومەتی عێراقەوە بڵاویكردووەتەوە، “حکومەتی هەرێم، بە لیستی فەرمی، داوای مووچەی مانگەکانی 1 و 2 و 3ی کردووە بە بڕی 913 ملیار دینار و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی خەرجی کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی کوردستان بۆ مووچەی مانگی نیسان داوای 969 ملیار دیناری کردووە”.
دەشڵێت:”حكومەتی هەرێم بۆ مانگی 4 داوای بڕی 969 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران كردووە، واتە بە جیاوازی 56 ملیار لە مووچەی مانگەکانی دیکە”.
بە وتەی سەرچاوەكە:”تا ئێستا نازانرێت بۆچی ئەو بڕە پارەیە زیادیکردووە، هەرچەندە بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەکارناهێنرێت و لە ئێستادا هیچ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە هەرێمدا نییە”.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە:”کاتێک پرسیار لە شاندی تەکنیکی کوردی كرا، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەردانی بەغدای کردبوو، هیچ وەڵامێکی ئەوتۆیان پێ نەبووە، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی قەناعەت پێبکات سەبارەت بە زیادکردنی پارە لە لیستی مووچەی مانگی نیسان، بۆیە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تا ئەمڕۆش خۆی بەدوور گرتووە لە خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسان بەپێی ئەو لیستە”.
ئەوە لەکاتیکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان رایگەیاند، زانیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لای وەزارەتی دارایی عێراقە لای ئەوان نییە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









