سودانى پارچه‌یه‌ك زه‌وى و مووچه و 10 ملیۆنى كرده دیارى بۆ یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى عێراق

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پێشوازى له یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى عێراق بۆ تۆپى پێ كرد پاش ئه‌وه‌ى گه‌یشتنه ئۆڵۆمپیادى پاریس.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ى ئایار، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له به‌غدا پێشوازى له یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى عێراق كرد پاش ئه‌وه‌ى توانیان بگه‌نه ئۆلۆمپیادى پاریس كه بڕیاره له مانگى ته‌مموز به‌ڕێوه‌بچێت.
هاوكات، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا به به‌خشینى پارچه‌یه‌ك زه‌وى و دابینكردنى مووچه‌ى مانگانه و به‌خشینى 10 ملیۆن دینار دیارى به یاریزانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌ده‌ستیانهێناوه.
محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌میانى دیداره‌كه‌یدا وتى: “سه‌لماندتان كه شایسته‌ى هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاریه‌تى نیشتمانین و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌تان بۆ هه‌موو گه‌لى عێراقه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ئێمه سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر تیرۆردا به‌ده‌ستهێنا و له ئێستادا له بوارى بیناسازى و خزمه‌تگوزارییه‌كاندا له گه‌شه‌داین و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش له بوارى وه‌رزشدا ده‌چێته‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانى تر”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









