موعین کازمی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدات

SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا کۆتاییهاتنی پڕۆسەی بە بانکیکردن، ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت، دەڵێت ” بۆ چارەسەرکردنی مووچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەرێم لە هەماهەنگیدان”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئایار، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “پێموایە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوکار و هەماهەنگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت، تا کۆتاییهاتن بە پڕۆسەی بە بانکیکردن ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.”
ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ چارەسەرکردنی مووچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەرێم لە هەماهەنگیدان، دەڵێت “ئێمە لە بەغدا کێشەی پارەی نەختینەمان هەیە، بەڵام پێویستە هەرچۆنێک بووە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت.”
ئەمە لەکاتێکدایە، وا بڕیاربوو بەغدا لە نێوان 18 بۆ 25 مانگ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە بەغدا کەی پارەی مووچە دەنێرێت.
هاوکات بەیانی ئەمڕۆ هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە لە ناردنی لیستی مووچە و بابەتی میزانی موراجەعە و ئەوانەی پێویستە کردوومانە، بەڵام هۆکاری دواکەوتنی مووچەکە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵە.
ئاوات شێخ جەناب، وهزیرى دارایی و ئابوورى حكومهتى ههرێمى كوردستان لهبهردهم رۆژنامهنوسان سەبارەت بە وادەی ناردنی مووچەی مانگی چوار وتوویەتی ” دابهشكردنى مووچه لاى حكومهتى عێراقه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









