
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بانكى بازرگانى عێراق به‌شێكه له پرۆسه‌ى (هه‌ژمارى من) و ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى عێراق بۆ ته‌وتین داواى ده‌كات ئێمه ده‌مێكه ده‌ستمان پێكردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ى ئایار، شاندێكى بانكى بازرگانى عێراق (TBI) گه‌یشتنه شارى هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ تیمى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) كۆببنه‌وه و تاوتوێى به نیشتیمانیكردنى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه (ته‌وتین) بكه.
له‌و باره‌یه‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌مووسان وتى: “بانكى بازرگانى عێراقى به‌شێكه له (هه‌ژمارى من)، چونكه هه‌ژمارى من پرۆژه‌یه‌كه كه له چه‌ند بانكێك پێكهاتووه نه‌وه‌ك له یه‌ك بانك و بانكى بازرگانى عێراقیش وه‌ك هه‌موو بانكه‌كانى تر به‌شداره”.
له‌باره‌ى داواكارى حكومه‌تى عێراق بۆ پرۆژه‌ى به‌نیشتیمانیكردنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى بانكه فیدراڵیه‌كانه‌وه، ئاوات شێخ جه‌ناب وتى: “ئه‌وه‌ى عێراق داواى ده‌كات ده‌مێكه ئێمه ده‌ستمان پێكردووه بۆ پرۆسه‌ى به نیشتیمانیكردنى دابه‌شكردنى مووچه (ته‌وتین)”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، كه‌ى مووچه‌ى مانگى نیسان دابه‌شده‌كرێت؟ وه‌زیرى دارایی وتى: “دابه‌شكردنى مووچه لاى حكومه‌تى عێراقه”.
قسه‌كانى وه‌زیرى دارایی له‌كاتێكدایه كه به‌یانى ئه‌مڕۆ هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو رایگه‌یاند، “هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ناردنى مووچه لاى ئێمه‌وه نییه و به هه‌موو پێوه‌رێك پێویسته به‌غدا ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نیسان بخاته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









