
بەفر
SNN
شارەزایەکی کەشناسی سەبارەت بە کەشی ئەمڕۆ رایگەیاند، لە ناوچەکانی بادینان و سنوری هەولێر تاوەبارانی بەهێز و هەورە بروسکە دەبێت، دواتر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئایار، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت بەهۆی هاتنی هەور لە تورکیا و دروستبوونی هەوری ناوخۆیی، ئەمرۆ یەکشەممە تاوە باران و هەوره بروسکە دەست پێبکاتەوە، سەرەتاش لەناوچەکانی بادینانەوە دەبێت و دواتر بۆ سنوری هەولێر و کۆیە و ئیدارەی ڕاپەرین، دواتر ناوچە جیاوازه کانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دەوروبەریان دەگرێتەوە، ئەگەری هەیە بەشێکی ناوچەکانی گەرمیانیش بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، چەقی کاریگەریی ئەم حاڵەتە بەزۆری کاتەکانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ بۆ کاتەکانی مەغریب دەبێت، لە بەشێک شوێن ئەگەری تاوە بارانی بەهێز هەیە لەگەڵ ڕودانی هەوره بروسکە و تەرزە و تەرزەی قەبارە گەورەش ئەگەری کراوەیە بۆ هەندێک شوێنی دیاری نەکراو.
هاوکات لەکاتی تاوەکاندا خێرایی با زیاد دەکات، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیه لەهەندێک شوێن و دروست بوونی لافاو لەهەندێک شوێن ئەگەرێکی کراوەیە، تایبەت ئەو شوێنانەی تاوی بەهێز دەیانگرێتەوەو مەترسیان لەسەرە.
سەبارەت بە کەشی شەوەکەی ئاشکرایکردووە، دووبارە لە درەنگانی ئەمشەوە و بۆ سبەی دووشەممە بەتایبەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی تری بەرفراوان و چالاکی دەریای ناوەڕاست کە بارانی تر بەو هۆیەوە دەست پێدەکاتەوە، بەشێوەی گشتگیر تا چوارشەممە کاریگەری دەمێنێتەوە ناو بەناو بۆ چوارشەممەش ئەگەری ڕێژنەی لابەلا هەیە، لەمەودای کاریگەری ئەم شەپۆلەشدا پێشبینی بارانێکی زۆر باشی لێدەکرێت، بارانی زۆریش لەو ناوچانە دەبارێت کە لە حاڵەتی پێشتر تێیدا کەمتر باری.
ئەو شارەزای کەشناسە روونیکردووەتەوە، ناوچەکانی وەک بیتوێن و پشدەر و کۆیە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 3 تا 4 پلە دادەبەزێتەوە، لەشاخە زۆر بەرزەکان ئەگەری بارینی بڕێک بەفر هەیە، لەگەڵ ڕوودانی هەورە بروسکەی بەهێزو ئەگەرەکانی ڕودانەوەی لافاو لەسەر بەشێک ناوچە تایبەت ئەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە .
دەڵێت “لە هەفتەی دواتریشدا شەپۆلێکی تری باران دەرکەوتووەتەوە، بەڵام بەهارە و گۆڕانکارییەکان خێرا ڕوودەدەن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









