نوێترین زانیاری لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئامێری پارهدانى ئەلیکترۆنی ATM | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە دواین بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق جەخت لەوەكراوەتەوە كە ئامادەنین هیچ پاشەكشەیەك بكەن لە جیبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران، لەو چوارچێوەیەشدا چاوەڕێی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكەن بۆ ئەوەی زانیاری فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەستی بانكی TBIی بكەن بۆ ئەوەی پرۆسەی بەبانیكردن دەستپێیبكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەسەرچاوەیەكی بەشدار لە كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عێراق دەستیكەوتووە ئەوەخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق چەند جارێك دڵنیایی داوە و جەختی لەوە كردووەتەوە كە بەهیچ جۆرێك پاشەكشە لە جێبەجێكردنی بڕیاری بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناكەن و مەبەستیانە بەهەر نرخێك بێت ئەو بڕیارە وەك خۆی جێبەجێبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە كە بانكی بازرگانی عێراق TBIی پرۆسەی تەوتینی فەرمانبەران هەرێم ئەنجام بدات، لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بانكی TBIی ڕاسپێردراوە كە بەزووترین كات دەست بە پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكەن بۆ ئەوەی چیدیكە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوانەكەوێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، كە بانكی بازرگانی عێراق TBIی دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم لە چاوەڕوانی ئەوەدان كە زانیارییەكانی فەرمانبەرانی هەرێمیان پێبدرێت بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەكەكە بكەن، چونكە بە بێ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران ئەستمە مووچەی مانگی ئایار رەوانە بكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









