“لە گفتوگۆداین لەگەڵ کۆمپانیاکان بۆ بە چاپگەیاندنی كارتی دەنگدان”

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات تا ئەمڕۆ هیچ وبڕیارێكی زارەكی و نوسراومان بەدەست نەگەیشتووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و هاوكات لەگەڵ كۆمپانیاكان لە گفتوگۆداین بۆ بە چاپگەیاندنی كارتی تایبەت بەدەنگدانی پەرلەمانی كوردستان و لە 10ی ئەم مانگەشەوە دەستدەكرێت بە بانگەشەی هەڵبژاردن.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تایبەت بە SNNی ڕاگەیاند: كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ كۆمپانیاكانی تایبەت بە چاپگەیاندنی كارتی دەنگدانی پەرلەمانی كوردستان لەدەرەوەی عێراق، بەڵام تا ئێستا كارتەكانی دەنگدان بە چاپ نەگەیەندراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەمڕۆ هیچ ئاماژەیەكمان بۆ نەهاتووە تایبەت بە دواخستنی هەڵبژاردن و ڕاگرتنی كارەكانمان، چ بە نوسراوی فەرمی بێت یاخود بەزارەكی بۆیە كۆمیسیۆن لە كارەكانی خۆی بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە وادەی دیاركراوی خۆیدا بەردەوامە.
بەگوێرەی پلانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بانگەشەی هەڵبژاردن لە 10/6/5/2024 دەستپێدەكات و 48 كاتژمێر پێش دەیتپێكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت، هاوكات لە 10/6/2024 پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەدەچێت پارتی دیموكراتی كوردستانیش بەشداری پرۆسەكە ناكات.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









