“بڕیارێکی بەپەلە دەربکەن بۆ راگرتنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”

مەسرور بارزانی
SNN
لە بەدواداچوونێکی کەناڵ 8، ئاماژە بەوە دەکرێت، ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە لە دادگای باڵای فیدراڵی، سکاڵای لە دژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکردووە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سکاڵاکەیدا دەڵێت، “کۆمیسیۆن لە دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن، سەرپێچی دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کردووە، چونکە کۆمیسیۆن لە دابەشکردنی ژمارەی کورسیی بازنەکان، پشتی بە ژمارەی دەنگدەران بەستووە نەوەک ژمارەی دانیشتووانی ئەو بازنانە، ئەمەش پێچەوانەی دەقی ماددەی 49ی دەستووری عێراقە”.
هەر لە سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، “ماددەی تانەلێگیراو سەرپێچی بڕگەکانی دەستووری کردووە، کە تیایدا هاتووە رەچاوی نوێنەرایەتی تەواوی پێکهاتەکانی گەل بکرێت”، دەشڵێت “راستە ئەم بڕگەیە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، بەڵام بنەمایەکە دەستوور پەسەندی کردووە و پێویستی نوێنەرایەتی پێکهاتەکانە لە تەواوی دەسەڵاتەکانی یاسادانانن، بۆیە پێویستبوو کۆمیسیۆن رەچاوی هاوسەنگی بکات، بە دیاریکراوی تایبەت بە پێکهاتەکانی تورکمان و مەسیحی”.
مەسرور بارزانی لە سکاڵاکەیەدا داوا لە دادگای باڵای فیدڕاڵی دەکات، بڕیارێکی بەپەلە دەربکات بۆ راگرتنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و راگرتنی رێوشوێنەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەی”.
تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا و لەسەر ئاستی باڵا، پارتی دیموکراتی کوردستان چەندینجار هێرشی تووندی کردووەتەسەر دادگاکە و بە “دادگای سەورە” ناوی بردووە و هەروەها دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری، کە نوێنەری پارتی بوو، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە دادگاکە پێشکەشکرد.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









