“پارتی هاتە سەر ڕێگا ڕاستەكە و سەلماندی دادگای فیدراڵی دادگای سەورە نییە”

ئاراس محەمەد ئاغا
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە سەلمێنەری ئەوەیە كە پارتی هاتووەتە سەر ڕیگا ڕاستەكەو دانی بەدادگای فیدرالیدا ناوە لەكاتێكدا پێشتر ڕەحنەی لەو دادگایە دەگرت و ئەندامەكەی لەو دادگایە كشاندەوە، بەڵام ئێستا بۆهەمووانی سەلماند كە لەوكارەیدا هەڵەبووە و بۆ موزایەدەی سیاسی ئەو كارەی كردووە.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: پەنابردنی پارتی بۆ دادگای فیدراڵی بۆ تۆماركردنی سكاڵا خۆی لەخۆیدا هەنگاوێكی باشە بەڵام لەوەگرنگتر ئەوەیە كە دەبێت دەرئەنجامی بڕیاری ئەو دادگایەشی قەبوڵ بێت، لەكاتێكدا چەندین مانگە دەڵێن ئەو دادگایەمان قەبوڵ نییە و ئەوە دادگای سەورەیە و ئەندامەكەشیان لەو دادگایە كشاندەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا پارتی كردوویەتی نیشاندانی دووفاقی پارتی دەردەخات، چونكە پێشتر هەر هەمان ئەو دادگایە بوو كە پارتی بڕیارەكانی قەبوڵ نەبوو بە دادگایەكی ناشەرعی دەزانی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بڕیارەكانی ئەو دادگایە بەدڵی پارتی نەبوو، بەڵام ئێستا هەر بۆخۆی پەنا بۆ ئەو دادگایە دەبات دەبێت ڕێزیش لە بڕیارەكانی بگرێت كە لەڕابردوو ئێستا و داهاتوو دەریاندەكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا پارتی هاتە سەر هەمان ڕێچكەیەی كە یەكێتی گرتبوویە بەر بۆ سەروەربوونی یاسا و پابەند بوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، چونكە كاتێك یەكێتی لەو دادگایە سكاڵای تۆماركرد پارتی ئێمەی بە خۆفرۆش و دروستكردنی مەترسی بۆسەر قەوارەی هەرێم وەسف دەكرد، بەڵام چونكە ئێستا بەرژەوەندیان وادەخوازێت پەنا بۆ ئەو دادگایە دەبەن كە بەرلەچەند ڕۆژێك بە دادگایەكی ناشەرعییان دەزانی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









