سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرسی بودجە و مووچە كۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
SNN
وابڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیران لە بارەی پرسی مووچە و بودجەوە کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر بە هەمیشەییکردنی چەند هەزار فەرمانبەرێکی گرێبەست بدات.
سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەسەر، دواپێشهاتەكانی بابەتی مووچە و دارایی و پابەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ “بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و بەبانكییكردنی مووچە”، لەگەڵ بابەتی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان بکات.
هاوکات، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بە پرسی بابەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پرۆژەكانی بەنداو و ئاودێری لە هەرێمی كوردستان.
لە هەمان کاتدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی سبەینێیدا بڕیار لەسەر بەهەمیشەییکردنی نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەدات.
سەبارەت بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست، ئامانج ڕهحیم، سكرتێری ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بە هاوکاری وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی ڕاژە لەگەڵ سەرۆکی دیوان و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی ڕاپۆرتێکی پڕ زانیاریمان لەسەر کەیسی فهرمانبهرانی گرێبهست ئامادەکردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
ئاماژەی بەوەکرد، فهرمانبهرانی گرێبهست هێزێکی گەورەی کارن لە ناو دامەزراوەکانی حکومەت و ژمارەیان 30 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، کە ئەرک و لێپرسراوێتی گەورەیان لە ئەستۆیە و ناکرێت کەیسەکەتان نادیدە بگیرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









