دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی یەکێتی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات

SNN-
بۆ رێگریكردن له هه‌وڵه‌كانی پارتی سه‌باره‌ت به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كێتی له‌دژی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم به‌مه‌به‌ستی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له دادگای فدراڵی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كرد، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له هه‌ولێر، داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیداڵی كردووه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمیسیۆن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژادن له واده‌ی خۆیدا.
له داواكه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵدا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه پێشكه‌شكردنی داواكه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی (19/دووه‌م)ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژماره 31ی ساڵی 2019ی هه‌مواركراوه كه تێیدا هاتووه: (له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به كاروباری هه‌ڵبژاردن، جگه له به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان، ، نابێت له هیچ شوێنێكی دیكه تانه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بدرێت).
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: كاتی تۆماركردنی داواكه پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی (23)ی په‌یڕوی ناوخۆی دادگایه كه تیایدا هاتووه: (دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ له دیاری كردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، ناتوانرێت تانه له هیچ یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردن یان ده‌قێكی هه‌ڵبژاردن بدرێت، داواكه‌ی بارزانیش له كاتێكدایه ته‌نها یه‌ك مانگ ماوه بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن كه به مه‌رسومێكی هه‌رێمی دیاریكراوه، جگه له‌وه‌ش رێكاره‌كاره‌كانی كۆمیسیۆن و په‌یڕه‌وه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پشتیان به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كارپێكراوی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری دادگای فیدراڵی ژماره 83 و هاوتاكانی له 131 و 185/ فیدراڵی/ 2023 به‌ستووه.
له ده‌قی داواكه‌ی یه‌كێتیدا ئه‌وه‌ش هاتووه: را‌گرتن یان هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی كۆمیسیۆن له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ماوه بۆ رۆژی ده‌نگدان و كۆمیسیۆن گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ته‌واو كردووه، له‌وانه چاپكردنی فۆرمه‌كانی ده‌نگدان و گرێبه‌ستی پرۆگرامی ئامێره‌كانی ده‌نگدان، ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی ملیۆنان دۆلار و شه‌ڵه‌ژان بۆ كاره‌كانی كۆمیسیۆن دروست ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی حزب و كاندیده‌كان به‌فیڕۆ ده‌چێت، جگه له‌و زیانانه‌ی به گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ون له پێكنه‌هێنانی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو.
بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە پارتی لەگەڵ ئەوەدان دەبێت هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









