“بە تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای فیدراڵی حەقیقەتی پارتی بۆ هەموو لایەك دەركەوت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەدادگای فیدراڵی و لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە سكالا لەسەر كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆماركرا و داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەكات، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بەتۆماركردنی سكاڵا حەقیقەتی پارتی بۆ هەموو لایەك دەركەوت سەلماندی كە ئەو دادگایە دادگای سەورە نەبووە.
ڕزگارحاجی حەمە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەبێت پارتی خۆی وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە كە بۆچی پێشتر دادگای فیدراڵییان بە دادگای سەورە دەزانی و بڕیارەكانی ئەو دادگایەشیان بە بڕیاری ناشەرعی وەسف دەكرد، بەڵام ئێستا هەمان ئەو حزبە هەمان پەنا بۆ هەمان ئەو دادگایە دەبات و سكاڵای لێ تۆماردەكات و داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەكات، دەبێت خۆی وەڵامی ئەوە بداتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەتۆماركردنی سكاڵا لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە ئەوە دەردەخات كە پارتی بەڕاستی نەبووە كە پێشتر دەیوت دادگای فیدراڵی دادگای سەورەیە و بڕیارەكانی ناشەرعین، بەڵكو بە تۆماركردنی ئەم سكاڵایە حەقیقەتی پارتی بۆ هەموولایەك دەركەوت كە ئەوە پارتییە لەكوێ بەرژەوەندی هەبوو پەنای بۆ دەبات.
وتەكانی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لەكاتێكدایە كە بەواژۆی خودی مەسروبارزانی سكاڵایەك لەدادگای فیدراڵی تۆماركراوە كە لە ناوەڕكی سكاڵاكەدا داوادەكات هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت بۆ ئەومەبەستەش داوای لە دادگا كردووە فەرما ندەربكەن بەوەستاندنی ئیش و كارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ ڕاگرتنی ئیش وكارەكانی تایبەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









