ئه‌و بڕگه‌یه چى له‌خۆگرتووه كه دادگاى فیدراڵى فه‌رمانى راگرتنى بۆ ده‌ركرد؟

كۆمه‌ڵێك دادوه‌ر له دادگاى فیدراڵى عێراق | فۆتۆ: Iraqia
SNN
دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به راگرتنى بڕگه‌ى دووه‌می مادده‌ی دووى سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تاوه‌كو یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سكاڵاكه.
ناوه‌ڕۆكى بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی دووى سیسته‌می تۆماری كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه به ژماره 7 له 2024دا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكراوه و ژماره‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به 100 كورسى مه‌زه‌نده ده‌كات.
به‌پێى بڕگه‌كه دابه‌شكارى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر ژماره‌ى دانیشتوانه و به‌شێوه‌یه‌كه كه پارێزگای هه‌ولێر 34 كورسی به‌رده‌كه‌وێت، پارێزگای سلێمانی 38 كورسی به‌رده‌كه‌وێت، پارێزگای دهۆك 25 كورسی هه‌یه و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ كورسی به‌رده‌كه‌وێت.
له ناوه‌ڕۆكى فه‌رمانه سالاریی (ئه‌مر وه‌لائى)یه‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراقدا هاتووه، ئه‌م دابه‌شكارییه راگیراوه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق سكاڵاكه‌ى مه‌سرور بارزانى یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
له بڕیاره‌كه‌یدا دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق باسى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 11 كورسى پێكهاته‌كانى نه‌كردووه، ئه‌مه به‌زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه مه‌سرور بارزانى له سكاڵاكه‌یدا داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌یانى كردووه.
سکاڵاکه‌ى مه‌سرور بارزانى لەدژی دابەشکردنی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان، کورسیی پێکهاتەکانی تورکمان و کریستیان، تۆمارکراوە. داوا ده‌كات دادگاى فیدراڵى ئەو دابەشکارییەی کۆمیسیۆن کردوویەتی بە نادەستووری بزانێت و رێکارەکانی کۆمسیۆن تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگیرێن.
له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى چاره‌نووسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به نادیارى ماوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆتا كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیدا كه له تاران سازیكرد به سوپاسه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “لایه‌نه‌كانى عێراق كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌كاتێكدا بكرێت كه لایه‌نه‌كانى كوردستان له‌سه‌رى كۆكبن” وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه بڕیاربوو 10ى حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى مه‌سرور بارزانى له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حزبه‌كه‌ى به‌رده‌وام ئه‌و دادگایه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه “دادگایه‌كى ئاراسته‌كراوى سیاسیه و سه‌ربه‌خۆ نییه”، بۆ نمونه له‌ناوه‌ڕاستى مانگى شوباتى ئه‌مساڵدا كاتێك كه دادگاكه بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به روونى به “دادگایه‌كى ناده‌ستورى” ناوى بردن، هاوكات پێشتر مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و دادگایه‌ى به “دادگاى سه‌وره”ى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسى رووخا‌و ناوبرد.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









