
لۆگۆى كۆمهڵى ئیسلامى كوردستان
SNN
كۆمهڵى دادگهرى كوردستان بهیاننامهیهكى لهبارهى ههوڵهكان بۆ دواخستنى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان بڵاوكردهوه و رایگهیاند، ئەمڕۆ جارێكی دیكە هەرێمی كوردستان درایەوە دەست چارەنوسێكی نادیار ئەو دادگایەی تا دوێنێ بە “نادەستوریی و لیژنەی سیاسیی و مەحكەمەی سەورە” وەسفدەكرا، بەكارهێنرا بۆ درێژەدان بەم دۆخە نالەبارە.
له بهیاننامهكهدا كه ئهمشهو سێشهممه 7ى ئایار، بڵاوكراوهتهوه رایگهیاندووه، “ئێمە لەسەرەتاوە ڕێزمان لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی گرتووە، هیواداریشین دەسەڵاتدارانی هەرێم وەك چۆن ناچاربوون پێچەوانەی قسە و هەڵوێستی ڕابردوویان، ڕێی دادگای فیدراڵیی بگرنەبەر بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بڕیاری هەمان ئەو دادگایەش جێبەجێبكەن كە تایبەتە بە “تەوتین”ـی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان و چیتر ژیان و گوزەرانی خەڵك و موچەخۆران نەكەنە قوربانی بەرژەوەندییەكانی خۆیان”.
دهقى بهیاننامهكه…
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئەمڕۆ جارێكی دیكە هەرێمی كوردستان درایەوە دەست چارەنوسێكی نادیار ئەو دادگایەی تا دوێنێ بە “نادەستوریی و لیژنەی سیاسیی و مەحكەمەی سەورە” وەسفدەكرا، بەكارهێنرا بۆ درێژەدان بەم دۆخە نالەبارەی كە هیچ دامەزراوەیەك شەرعیەتی نەماوە .
ئێمە لەسەرەتاوە ڕێزمان لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی گرتووە، هیواداریشین دەسەڵاتدارانی هەرێم وەك چۆن ناچاربوون پێچەوانەی قسە و هەڵوێستی ڕابردوویان، ڕێی دادگای فیدراڵیی بگرنەبەر بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بڕیاری هەمان ئەو دادگایەش جێبەجێبكەن كە تایبەتە بە “تەوتین”ـی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان و چیتر ژیان و گوزەرانی خەڵك و موچەخۆران نەكەنە قوربانی بەرژەوەندییەكانی خۆیان .
بە بڕوای ئێمە ئەوەی زەرەرمەندی یەكەمە لە دواخستنی هەڵبژاردن، كۆی پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و دامەزراوەكانێتی كە ڕۆژبەڕۆژ بەهۆی گەندەڵیی و نەمانی شەرعییەتی دامەزراوەكانییەوە، لە لاوازەوە بەرەو لاوازتر دەڕوات، تەنانەت مەترسی هەیە بارودۆخ بەرەو ئاقارێک بڕوات کێشەکان گەورەترو قەیرانەکان قوڵتر ببنەوەو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت.
حاڵ و واقیعی ئەمجۆرە لە حوكمڕانیی كە بووەتە بار بەسەر هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەیەوە، لەهەر وڵاتێكی دیكە بوایە، نەك هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن نەدەدرا، بەڵكو دەبوایە هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرایە .
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









