سهرۆكى یهكێتى لهگهڵ رێکخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا كۆبوهوه

كۆبوونهوهى سهرۆكى یهكێتى لهگهڵ رێکخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ ئەلیزابێس ریچارد، رێکخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دۆخی ئەمنیی ناوچەكە، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەردەوامیی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكان تاوتوێكران.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریكای كرد لە هاوكاریكردن و بەرەوپێشبردنی توانا سەربازی و هەواڵگرییەكانی هەرێمی كوردستان و رایگەیاند، “بەردەوامیی هاوكارییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان فاكتەرێكی گرنگن بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا”.
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكى یهكێتى جگەلەوەی راپۆرتێكی وردی لەبارەی دوایین رووداوە ئەمنییەكانی ناوچەكە و پاراستنی ژیانی خەڵكەوە پێشكەشكرد، وتیشی: “مەترسییەكانی تیرۆر بەردەوامن، نادیدەگرتنی جووڵەكانیان سەقامگیریی ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە و دەبێتە هەڕەشەیەكی جدی لەسەر ژیانی خەڵك، بۆیە بەردەوامیی هەماهەنگییەكان لەنێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق و ئەمریكا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكاندا، هەنگاوێكی گرنگ و كاریگەرە بۆ بنبڕكردنی تیرۆریستان و پاراستنی ئارامیی ناوچەكە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









