بانکی TBI بەشداری لە پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات

SNN-
بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) راگەیاند، لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی، بەشداری لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەین.
لە راگەیەندراوێکدا بانکەکە بڵاویکردەوە، بە پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەشداری لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەین.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، وەفدێکی بانکی بازرگانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکەکە لەگەڵ وەفدی حکومەتی هەرێم لە پارێزگای هەولێر سەبارەت بە میکانیزمی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبوونەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێداویستییەکانی پرۆسەی کردنەوەی ئەکاونت، دەرکردنی کارت، و بڵاوکردنەوەی ئامێری وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیکی (ATM) لە سەرتاسەری هەرێم کرا.
راشیگەیاندووە، بانکی بازرگانیی عێراق ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بەبانکیکردنی مووچە و پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی بە فەرمانبەرانی کەرتی حکومی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها بانکەکە چاوەڕێی حکومەتی هەرێم دەکات بۆ ناردنی لیستی ناوەکان بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەی بەبانکیکردن بکرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









