“سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خزمەتكردنی گەلی كورد و پاراستنی قەوارەكەیەتی”

بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە سەرۆكی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی لە ئەمەریكایە و لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵاو كار بەدەستی ئەو وڵاتە كۆبووەتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەو سەردانەی سەرۆكی یەكێتیی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و خزمەتكردنی گەلی كوردە.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ یەكێك لە زلهێزترین و بڕیاربەدەستی وڵاتانی جیهان كە ئەمەریكایە لەم كاتەدا ناوچەكە بە بارودۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، بەتایبەت سەرۆكی یەكێتی لە سەردانەكەیدا لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئەمەریكا كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئەو تەوەرانەوە دەكەن كە لەبەرژەوەندی گەلی كوردە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەمریكا بۆ خزمەتكردنی میللەتەكەمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستانە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ زیاتر پەرەپێدانە بەو پەیوەندییەی كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەتایبەت ئەمەریكا هەیەتی.”
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەمیشە بافل جەلال تاڵەبانی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە هەیەتی تەنها لەبەرژەوەندی یەكێتی بەكاری نەهێناوە، بەڵكو بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد و قەوارەی هەرێمی كوردستانی خستووەتە پێش هەر بەرژەوەندییەكی دیكەوە، بۆیە لەم كاتەدا سەردانیكردنی ناوبراو بۆ ئەمەریكا گرنگی و تایبەمەندی خۆی دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









