داناگاز: 67 ملیۆن دۆلارى شایستە داراییەکانمان لە هەرێمى کوردستان وەرگرتووە

SNN-
کۆمپانیاى داناگاز رایگەیاند، لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا 67 ملیۆن دۆلارى شایستە داراییەکانى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان وەرگرتووەو لە دەرئەنجامى باشبوونى میکانیزمى وەرگرتنى شایستە داراییەکانیان لە هەرێمى کوردستان، نەختینەى کۆمپانیاکەیان باشبووە.
کۆمپانیاى داناگاز، لە راگەیەندراوێکدا، داهات و قازانجى لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” داهاتى کۆمپانیاکەیان لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا گەیشتووەتە 97 ملیۆن دۆلار و پوختەى قازانج 38 ملیۆن دۆلار بووە، بەراورد بە چارەکى یەکەمى ساڵى 2023 پاشەکشەى کردووە، کە لەو ماوەیەدا 50 ملیۆن دۆلار بووە . هۆکارى کەمبوونەوەى قازانجەکەشى گەڕاندووەتەوە بۆ دابەزینى نرخى وزەى فرۆشراو لە ساڵى 2024 بەراورد بە ساڵى 2023″.
دەشڵێت:”لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا لە سەر بنەماى تێکڕاى ساڵانە رۆژانە 38 هەزارو 600 بەرمیل نەوتى کۆندێسێدى لە هەرێمى کوردستان بەرهەمهێناوە و لە کۆتایی ساڵى رابردووشدا بەرهەمهێنانى گازى سروشتى لە کێڵگەى کۆرمۆر گەیشتووەتە ئاستێکى پێوانەیی کە 520 ملیۆن پی سێجایە لە رۆژێکدا، شایستە داراییەکانى لە هەرێمى کوردستان گەیشتووەتە 91 ملیۆن دۆلارو لە چارەیەکى یەکەمى ئەمساڵدا 67 ملیۆن دۆلارى وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆى رێککەوتن لەسەر میکانیزمێک بۆ وەرگرتنى شایستەکانى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و پاکتاوکردنى شایستە دواکەوتووەکان، دۆخى نەختینەى کۆمپانیاکەیان باشبووە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









