رادەستنەكردنی داهات و پابەند نەبوون بەبڕیارەكانی دادگای فیدراڵی هۆكاری دواكەوتنی مووچەن

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەدواداچوونمان بۆ هۆكاری دواكەوتنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە و دەركەوتووە كە بەهۆی ڕادەستنەگردنی داهاتی ناوخۆ و هەروەها پابەند نەبوونی حكومەتی هەرێم بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیدرنی مووچەی فەرمانبەران هۆكاری دواكەوتنی مووچەیە.
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: نزیكەی سێ مانگ بەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا جگە لەوەی حكومەتی عێراق پابەند بوونی خۆی بە بڕیارەكەوە ڕاگەیاندووە و مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانەكردووە، بەڵام تا ئیستا حكومەتی هەرێم ڕێكارەكانی بە بانكیكردنی مووچە و ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی نەگەڕاندووەتەوە بۆ بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێراق بڕیاریدابوو كە پابەند بێت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و هاوشێوەی وەزارەتەكانی دیكمەی عێراق پارەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكات، ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بەڵام بەهۆی پابەند نەبوونی حكومەتی هەرێم بەبڕیارەكانی دادگای فیدراڵی تائێستا كاتی ناردنی پارەی مووچەی مانگی نیسان دیار نییە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق سێ بڕگە لەخۆ دەگرێت، پەباندكردنی حكومەتی عێراق بە ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم، بە بانكیكردنی مووچە لە ڕێگەی بانكە فیدڕاڵییەكانی عێراقەوە، ڕادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی فیدڕاڵی عێراق، بەڵام تائیستا تەنها عێراق پابەندبووە بەناردنی مووچەی سێ مانگ ئەو بڕگەكانی دیكەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەكراوەئەمەش كاریگەری دەكاتە سەر بڕگەی یەكەمی بڕیارەكە، بۆیە ئێستا سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ژێر فشاری لایەنە سیاسییەكاندایە و ناتوانێت بەدەوام بێت لە ناردنی پارە بە بێ پابەند بوونی هەرێم.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








