
بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌میانى پانێڵكى گفتوگۆدا كه له په‌یمانگاى نیولاین بۆى سازكرابوو له واشنتنى پایته‌ختى ئه‌مریكا وتى: ئێمه و پارتى جیاوازین، ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك بچین بۆچى هه‌بین، وتیشى: “په‌یوه‌ندییه‌كانمان هه‌ندێك جار باشن و هه‌ندێكجار خراپ”.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 8ى ئایار، په‌یمانگاى نیولاین له واشنتنى پایته‌ختى ئه‌مریكا گفتوگۆیه‌كى تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكى یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان رێكخرا به‌مه‌به‌ستى قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى حزبه‌كه له‌سه‌ر هاوكێشه ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كان.
له سه‌ره‌تاى گفتوگۆكه‌دا سه‌رۆكى یه‌كێتى باسى له دۆخى ناوخۆیی حزبه‌كه‌ى كرد و وتى :”یه‌كێتى ئێستا یه‌كگرتوو و یه‌ك بڕیاره، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا كورسى زیاتر به‌ده‌ستبهێنین”.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى و پارتى، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى وتى: “پارتى و یه‌كێتى دوو حزبى جیان، پێكهاته و بیركردنه‌وه‌شیان جیاوازه، ئێمه و پارتى ئه‌گه‌ر له یه‌كترى بچین بۆچى هه‌بین؟! په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان هه‌ندێك جار خراپه و هه‌ندێك جار باشه، ئه‌مه له ئه‌مریكاش وایه، حزبه‌كان هه‌ندێكجار په‌یوه‌ندیان باشه و هه‌ندێكجار خراپ”.
سه‌رۆكى یه‌كێتى به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریكا و وتى: “ئێمه 600 كیلۆمه‌تر سنوور و شه‌ش ده‌روازه‌ى سنووریمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، زۆرینه‌ى ئه‌م سنووره ده‌كه‌وێته پارێزگاى سلێمانى، بۆیه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه. په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوولایان باشه، له‌راستیدا ئێمه زۆركات باش بووین بۆ هه‌ردوولایان”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، بۆچى سه‌ردان و گفتوگۆ سیاسیه‌كانى زۆرن؟ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “ئه‌و باوه‌ڕى به گفتوگۆ هه‌یه و پێى وایه پێویسته گوێ له هه‌موو كه‌س بگرێت” و وتى: “ئه‌گه‌ر بته‌وێت دۆستایه‌تى بكه‌یت پێویسته له به‌رامبه‌ره‌كه‌ته‌وه نزیكبیت و لێى تێبگه‌یت، ئه‌گه‌ریش بته‌وێت دوژمنه‌كه‌ت بڕوخێنیت هه‌رده‌بێت لێى تێبگه‌یت”.
باسكردن له مه‌ترسیه‌كانى تیرۆر و گروپه تیرۆریستیه‌كان ته‌وه‌ره‌یه‌كى تر‌ى گفتوگۆكانى سه‌رۆكى یه‌كێتى و په‌یمانگاى نیولاین بوو. بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى باسى له‌وه‌كرد، “هێشتاش مه‌ترسى تیرۆر ماوه” ئه‌وه‌ى به نمونه هێنایه‌وه كه پێش هاتنى داعش وتویه‌تى: “ده‌كرێت ئه‌م گروپه تووندئاژۆیانه بگه‌نه ئه‌وروپا” پاشان له‌گه‌ڵ هاتنى داعش ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته راستى.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









