حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیبه ته‌وتینى مووچه كرد له‌ڕێگه‌ى (TBI)ه‌وه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیبه ته‌وتینى مووچه كرد له‌ڕێگه‌ى بانكى (TBI)ه‌وه و 16 مووچه‌خۆر ئه‌م ئێواره‌یه هه‌ژماریان بۆ كرایه‌وه، وتیشى: “ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ته‌وتین نییه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ى ئایار، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوه‌وه و له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكرد و وتى: “حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیبه ته‌وتینى مووچه كرد له‌ڕێگه‌ى بانكى (TBI)ه‌وه و 16 مووچه‌خۆر ئه‌م ئێواره‌یه فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه و هه‌ژماریان بۆ كراوه‌ته‌وه، ئێمه وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییه‌كین به فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان”.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو هاوكارییه‌كى بانكى تى بى ئاى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ته‌وتینى مووچه بكات، ئێمه هه‌رگیز دوژمنایه‌تیمان نه‌بووه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى به نیشتیمانیكردنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم”.
له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نیسان، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “دوو به‌ربه‌ست هه‌بوو له‌به‌رده‌م دابه‌شكردنى مووچه كه ئه‌وانیش راده‌ستكردنى داهاتى ناوخۆ و ته‌وتین بوو، هه‌ردووكیان چاره‌سه‌ر بوون، بۆیه چاوه‌ڕێى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نیسانین”.
پێشه‌وا هه‌ورامانى وتیشى: “ئێمه ناتوانین به داهاتى ناوخۆ مووچه دابه‌شبكه‌ین”.
له‌سه‌ر پرسى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا، پێشه‌وا هه‌ورامانى له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى شاره‌وانیه‌وه گواستیه‌وه، “كارى زۆرى له‌سه‌ركراوه له‌گه‌ڵ پارێزگاكان و سبه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









