“دواخستنی هەڵبژاردن ستەمێكە لە پرۆسەی دیموكراسی دەكرێت لەهەرێمی كوردستان”

لوقمان وەردی فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هەوڵەكانی هێزێكی سیاسی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ستەمێكە لە پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی دەكرێت، چونكە ئەو پاساوانەی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەهێندرێنەوە پاساوای زۆر لاواز و بێبنەمان و بەرژەوەندی تایبەتییان لەپشەوەیە.
لوقمان وەردی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دوور لە دەستەوەردانی حزبی بووین، هاوكات پێشتریش و ئێستاش جەخت لەوە دەكەینەوە كە ناچینە دانیشتن و كۆبوونەوەیەكەوە كە باسی دواخستنی هەڵبژاردنی تیادابكرێت، چونكە هەڵبژاردن مافێكی سەرەتایی و یاسایی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە و دەبێت هەر چوار ساڵ جارێك ئەو مافەیان پێبدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە دیاركراوە و كۆمسیۆن ئامادەكاریی بۆ كردووە، بەڵام ئێستا كە هەوڵێك هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، ئەوە ستەمێكە لە پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی دەكرێت لەهەرێمی كوردستان و پێویستە هێزە سیاسییەكانی دیكەش هاوشیوەی یەكێتی هەڵوێستی جدییان هەبێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پاساوەكانی ئەو هێزە سیاسییەی كە لەهەوڵی دواخستنی هەڵبژاردندایە پاساوێكی بێبنەمان و هیچ ڕاستییەكیان تێدا نییە و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەم كاتەدا و بەم شێوازە تەنها بۆ بەرژەوەندی تایبەتی ئەو هێزە سیاسییە نییە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









