بهرپرسى ژمێریاریی وەزارەتی دارایی ههرێم له پۆستهكهى دوورخرایهوه

لۆگۆى وهزارهتى دارایی و ئابوورى حكومهتى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN – عهلى حهمهسهعید
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەی لادراوە و كهسێكى نوێ لهشوێنى دانراوه.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 9ى ئایار، سەرچاوەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم به SNNى رایگەیاند، “محەمەد عەبدولقادر، بەهۆی پێدانی داتا و زانیاریی هەڵە بە بەغدا لەبارەی داهاتی نێوخۆ لە پۆستەکەی لادراوە و کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گەنجینەی دهۆک، وەک بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە.
لە ماوەی رابردوودا “هەڵە”یەک لە ناردنی زانیاریی لە بارەی داهاتەکانی ناوخۆ بۆ بەغدا روویدا. لەسەر ئەو بنەمایە وەزارەتی دارایی عێراق داوای 905 ملیار دینار داهاتی لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئەو داوایەى وەزارەتى دارایی عێراق لە نووسراوێکدا بووە، کە 8ى نیسانی 2024 بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا نێردراوە و داوا دەکات 905 ملیار و 246 ملیۆن و 194 هەزار دینار وەک داهاتى نانەوتى رادەستبکەن، کە داهاتى مانگەکانی کانوونى دووەم و شوباتی 2024 بووە.
وەزارەتی دارایی عێراق، داوای کردووە، ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژمارى بانکیى تایبەت بەو داهاتە لە بانکى ناوەندیى، ژمارەکەش وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، لەسەر بنەماى نووسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بووە، کە بە ژمارە (3075) لە رۆژی 28ى ئازارى 2024 بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردراوە.
بەپێی زانیارییەکان کێشەى ئەو بڕە پارەیە لەوەدا بووە بە “هەڵە” پارەى سپاردەى بانکەکان، قەرزى کارەبا، هاوکاریى هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لەگەڵى هەژمارکراوە و نێردراوە بۆ بەغدا. بە جیاکردنەوەى ئەو پارانە، داهاتى ئەو دوو مانگە نزیکەى 700 ملیار دینارە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەکانی پێشوودا بەهۆی ئەو هەڵەیەوە کە وەزارەتی دارایی هەرێم باسی دەکات گرفتێکی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست بوو و هۆکارێک بوو بۆ راگرتن و دواکەوتنی مووچەی مانگی نیسانى فەرمانبەرانی هەرێم. هەر بۆیە ئەمڕۆ ئەو بەرپرسەی هەڵەکەی کردووە لە پۆستەکەی دوور خرایەوەو سزا درا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









