لەبارەی هێنانی ژنی دووەم و سێیەم لە هەرێم دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆدەبێتەوە

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
بەگوێرەى خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، رۆژی 12ی ئایار، دادگاکە لەسەر چوار سکاڵا کۆدەبێتەوە کە سێ لەو سکاڵایانە تایبەتن بە هەرێمی کوردستان، سکاڵای یەکەم لەلایەن ئیڤان فایەق، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە دژی هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرى ناوخۆ تۆمارکراوە.
سکاڵاکار لە ناوەڕۆکی سکاڵاکەیەدا، داوا دەکات دادگای فیدراڵی بڕیار بدات بە بەردەوامبوونی کارکردن بە بڕیارى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکان.
سکاڵای دووەم لەلایەن پارێزەرێک بەناوی بەرهەم رەئوف، لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، لەناوەڕۆکی سکاڵاکەیدا، ئەو پارێزەرە داوای هەڵوەشاندنەوەی هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەکات، کە کۆت و بەندەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەمی قورس کردووە و بەگوێرەى هەموارەکە، رێگەنادرێت بەبێ رەزامەندیی دادوەر پیاو ژنی دووەم بهێنێت.
سکاڵای سێیەم، لەلایەن وەهاب مەجید باقی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی لەدژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، سکاڵاکار داوا دەکات بڕیار دەربکرێت بە نادەستووریبوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە (3)ـی ساڵی 2006.
هەر لە سکاڵاکەیدا وەهاب هەڵەبجەیی داوایکردووە، سەرجەم ئەو بڕیارانەی دادگاکانی هەولێر لە دژی دەرکراون هەڵبوەشێندرێتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









