کۆمپانیا نەوتیەکانی هەرێم هۆشداری دەدەن و دەڵێن: حکومەتی هەرێم 1 ملیار دۆلارمان قەرزارە

كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان (ئه‌پیكۆر) ده‌ڵێت: حكومه‌تى هه‌رێم یه‌ك ملیار دۆلارمان قه‌رزاره و ده‌ڵێت: “له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه هیچ پێشنیارێكمان نه‌خراوه‌ته‌به‌رده‌م بۆ گۆڕینى گرێبه‌سته‌كان”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ئایار، مایلز كاگینز، وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان (ئه‌پیكۆر) له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى روویداو رایگه‌یاند، “له ئێستادا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن و ده‌یفرۆشنه كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان به نرخى 40 دۆلار”.
له‌باره‌ى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، مایلز كاگینز وتى: “هیچ پێشنیارێك له‌باره‌ى گرێبه‌سته‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م ئێمه تاوه‌كو بتوانین گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین. ئێمه چاوه‌ڕێى بانگهێشتنى به‌غداین بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆ”.
له‌باره‌ى قه‌رزه‌كانى سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم، وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان (ئه‌پیكۆر) ئاشكراى كرد، “حكومه‌تى هه‌رێم بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلارى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى قه‌رزاره و چاوه‌ڕێده‌كه‌ن ئه‌و پاره‌یه‌یان بداته‌وه”.
به وته‌ى كاگینز، “دۆخى كۆمپانیاكان باش نییه و به‌شێكیان ناچاربوون 50٪ى كارمه‌نده‌كانیان ناردووه‌ته‌وه ماڵه‌وه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا گه‌شبینه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا؟ وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان (ئه‌پیكۆر) وتى: “ناتوامم بڵێم گه‌شبینم، به‌ڵام كۆمپانیاكان ده‌یانه‌وێت كه هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه”.
پرسى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان كارى له‌پێشینه‌ى ئه‌مریكایه و به‌رپرسانى تر‌ى ئه‌مریكا سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








