
Zamenis longissimus
SNN
رۆژنامەی “مەیامی هیراد”ی ئەمریکی لە بەدواداچوونێکی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە چەند جۆرێکی مار لەسەر ئاستی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و لە نوێترین راپۆرتیشیدا ئاماژە بەوە دەکات کە جوتیارێکی عێراق لە گوندێکی سەر سنووری “مشکە مار”ێک دەکوژێت کە یەکێکە لە دەنگمەنترین مارەکانی جیهان.
رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە “مشکە مار” یەکێکە لە دەگمەنترین مارەکانی جیهان و ساڵانە لێرە و لەوێ بە شێوەی تاک تاک دەردەکەوێت و لە ریزبەندی ئەو جۆرە خشۆکانەیە کە مەترسی لەناوچونیان لەسەرە، چونکە ژەهری ئەم مارە راستەوخۆ لە تاقیگەدا دەگۆڕدرێت و بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکاردێت، سەرەڕای ئەوەشی خاوەی یەکێک جوانترین و سەرنجڕاکێشترین پێستەکانە لە نێو هاوپۆلەکانیدا.
رۆژنامەکە ئەوە رووندەکاتەوە ، دوو رێکخراوی ژینگە لە ئەمریکا ئیستا داوا لە جوتیارە عێراقییەکە دەکەن کە گوندەکەی دەکەوێتە سەر سنووری عێراق – ئێران، تەنیا جەستەی مارەکە دوای کوشتنی گەر شوێنەکەی لە یاد ماوە بیداتەوە پێیان، تا بتوانێت سود لە DNA مارە کوژراوەکە وەربیگیرێت، بەڵام جوتیارە عێراقییەکە ئەوەی بە میدیا عراقییەکان راگەیاندووە، کە رۆژانە چەندین مار لە کێڵگکەیەدا دەکوژێت و ئەم مارەش بە هەمان چارەنووسی ئەوانی دیکەدا رۆشتووە.

کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









