هۆشدارى ده‌درێت له بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر له گه‌رمیان

حه‌پى هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه كحولیه‌كان | فۆتۆ: themeadowstexas
SNN
لێپرسراوی بەشی ماددەی هۆشبەر لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان هۆشدارى ده‌داته بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر و ده‌ڵێت: باوك هه‌یه كچه‌كه‌ى خۆى تووشى مادده‌ى هۆشبه‌ر كردووه و پاشان كارى نه‌شیاوى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه.
له‌میانى پانێڵێكى گفتوگۆدا كه له‌لایه‌ن رێكخراوى (PAO) رێكخرابوو له‌باره‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر، دیار محەمەد، لێپرسراوی بەشی ماددەی هۆشبەر لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان هۆشداریدا له بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌ربڵاوى مادده‌ى هۆشبه‌ر و وتى: “یه‌كێك له كێشه‌كانى ئێمه له ئێستادا بریتیه له‌وه‌ى كه سنوورێكى فراوانمان له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران هه‌یه، پاشان له سنوورى خانه‌قینیشه‌وه هاوسنوورین له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مه كارگه‌ریگه‌ى راسته‌وخۆى هه‌یه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى زياترى مادده‌ى هۆشبه‌ر”.
لێپرسراوی بەشی ماددەی هۆشبەر لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان به هێنانه‌وه‌ى نمونه‌ى زیندوو مه‌ترسیه‌كه‌ى بۆ ئاماده‌بوان خسته‌ڕوو و وتى: “باوك هه‌یه خۆى به‌كارهێنه‌رى مادده‌ى هۆشبه‌ر بووه، كچه‌كه‌شى فێر كردووه، پاشان كارى نه‌شیاوى له‌گه‌ڵ كردووه، دواى ئه‌وه كوڕه‌كه‌شى فێر كردووه. ئه‌مه كارى كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و قوتابخانه‌يه‌ى كه ئه‌و دوو خوێندكاره تێیدا خوێندوویانه”.
به وته‌ى دیار محەمەد، “له ئێستادا مه‌ترسیه‌كى نوێ رووى له گه‌رمیان كردووه ئه‌ویش بریتیه له‌به‌كارهێنانى جۆرێك له قه‌تره‌ى چاو له‌كاتى دروستكردنى نێرگه‌له‌دا كه رۆڵى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌بینێت و زۆر مه‌ترسیداره”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









