“چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایی بۆ كێشه‌ى نه‌وره‌سه‌كانى دوكان دۆزرایه‌وه”

نه‌وره‌سێكى مرداربوه‌وه له دورگه‌ى نه‌وره‌سه‌كانى ده‌ریاچه‌ى دوكان | فۆتۆ: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ژینگه‌ى ڕاپه‌ڕین
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تاییان بۆ كێشه‌ى نه‌وره‌سه‌كانى ده‌ریاچه‌ى دوكان دۆزیوه‌ته‌وه كه به‌شێكى زۆریان به هۆكارێكى نادیار مرداربوونه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مشه‌و هه‌ینى 10ى ئایار، بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “دواى ئەو گۆڕانکارەییه‌ى لە کەشوهه‌واى ناوچه‌كه‌دا دروستبوو، کۆمەڵێك باڵندەی کێویی لە جۆری ( نەوەرس ) لەسەر زێی بچووك تووشی نەخۆشييەکی تایبەت بوون، به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوونى بابه‌ته‌كه عه‌مید جه‌بار ئادەم، راسپێردرا کە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەنەری ڕاپەرین هه‌ماهه‌نگى بکەن بەمەبەستی سەردانیکردن و چاودێری کردنیان، پاشان هه‌ردولا سەردانێکی مەیدانیان ئەنجامدا بۆ ئەو سنوورە و توانیان چارەسەرێکی سەرەتاییان بۆ بدۆزنەوە و بە لێکجیاکردنه‌وه‌ى ئەو باڵندە نە خۆشانە لە ئەوانی تر”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخرایه‌ڕوو، “پاش ئه‌نجامدانى پشكنین بۆ به‌شێك لە باڵندەکان دەرکەوت نەخۆشیه‌کە ڤایرۆسیە. له ئێستادا چاودێری کردنیان بەردەوامە بەمەبەستی چارەسەرکردنیان”.
ئەمڕۆ ئاراس ڕەسوڵ، خاوەن پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی لە دەریاچەی دوکان سەبارەت بە مرداربوونەوەی نەورەسەکان بە ماڵپەڕی SNNی راگەیاند، ئەمساڵ دوای تێپەڕبوونی ئەو شەپۆلی کەشوهەوایە بەتایبەت ئەم چەند رۆژەی رابردوو ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە، گۆڕانی کەشوهەوا بەسەر دەریاچەی دوکانیشدا هاتووە، بەهۆیەوە نەخۆشی رووی لە نەورەسەکان کردووە کە “مردنی بە کۆمەڵی” پێدەوترێت”.
له‌نێو ده‌ریاچه‌ى دوكان دورگه‌یه‌ك هه‌یه كه بە (دورگەی نەورەسەکان) ناسراوە و پێشی دەوترێت “دورگەی مەلا شەل”، ئه‌م دوورگه‌یه به‌شێكى زۆرى نه‌وره‌سه‌كانى ده‌ریاچه‌كه‌ى تێدا ده‌ژین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









