“ئاستى ئاوى ده‌ریاچه‌ى دوكان 4 مه‌تر له ساڵى رابردوو ئه‌م كاته زیاتره”

به‌نداوى دوكان له پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: MhamadKorra
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى هایدرۆلیك له به‌نداوى دوكان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاستى ئاوى ده‌ریاچه‌ى دوكان 4 مه‌تر له ساڵى رابردوو ئه‌م كاته زیاتره، ده‌شڵێت: “54٪ى ده‌ریاچه‌ى دوكان ئاوى تێدایه”.
سه‌لام نه‌جم، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى هایدرۆلیك له به‌نداوى دوكان له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئاساتى ئاوى ده‌رياچه‌ى دوكان به به‌راورد به ساڵى رابردوو به‌رزبوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له ئێستادا ئاستى ئاوى ده‌ریاچه‌كه چوار مه‌تر زیاتره له ئاستى ئاوه‌كه له ساڵى پار ئه‌م كاته‌دا”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى، رێژه‌ى چه‌ندى ده‌ریاچه‌كه ئاوى تێدایه؟ سه‌لام نه‌جم وتى: “له ئێستادا 54٪ى ده‌ریاچه‌كه ئاوى تێدایه”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ده‌ریاچه‌ى دوكان، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ئێستادا وه‌رزى گلدانه‌وه‌ى ئاوه ته‌نیا یه‌ك یه‌كه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌كاردایه و كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئه‌و یه‌كه‌یه چه‌ند كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت؟ سه‌لام نه‌جم ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “یه‌كه‌كه پێویستى به 70 مه‌تر سێجا ئاو هه‌یه له چركه‌یه‌كدا و بڕى 50 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت”.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









