جەمال کۆچەر: ئەو تەوتینەی حكومەتی هەرێم دەیكات گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستدەكات

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، حكومەتی عێراقی مەبەستییەتی كە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەك خۆی جێبەجێبكرێت، بەڵام حكومەتی هەرێمیش سورە لەسەر پرۆژەی هەماری من، بۆیە ئەوەش لەداهاتوودا گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستدەكات.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNN-ی راگەیاند: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەڕوونی ئەوەهاتووە كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە تەوتین بكرێت و حكومەتی عێراقیش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات لە بەرامبەریشدا حكومەتی هەرێمیش داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بگەڕینێتەوە، ئەم بڕیارە بەهۆی ئەوەی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دەرچووە هیچ لێكدانەوەیەكی دیكە هەڵناگرێت و تانەشی لێنادرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم سورە لەسەر جێبەجێكردنی هەژماری من و ناوی ناوە تەوتینی مووچەی فەرمانبەران، لەكاتێكدا لە بریارەكەی دادگای فیدراڵی بەهیچ جۆرێك باسی پرۆژەی هەژماری من نەكراوە، بۆیە ئەگەر حكومەتی هەرێم سوربێت لەسەر ئەو جۆرە تەوتینە و هاوكات حكومەتی عێراقیش پارە ڕەوانە بكات، بۆئەوەی لەڕێگەی ئەو پرۆژەیەوە دابەشبكرێت، ئەوا دوور نییە لەداهاتوودا لەهەمان دادگا سكاڵا تۆمار بكرێت بەوەی كە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی وەك خۆی جێبەجێنەكراوە ئەوكات جارێكی دیكە گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستدەبێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن هەندێك كەس ولایەنەوە ڕەخنەمان لێدەگیرێت كە ڕاستییەكان بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو، هاوكات زۆریشیان پێناخۆشە كە باس لەوەدەكەین پرۆژەی هەژماری من لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی باسی نەكراوە، بۆیە نازاندرێت ئەم دۆخە تاكەی بەردەوام دەبێت كە بەگشتی فەرمانبەرانی هەرێم باجی ئەم یاركردنە بەكات دەدەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









