زانیاری لەبارەی دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركوك و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لەو پارێزگایە

SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی شاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا سێ جار لایەنە سیاسییەكانی كەركوك كە كورسییان لە ئەنجومەنی پارێزگا بەدەستهێناوە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەتەوە، هاوكات پێشنیارێكیش هاتووەتە ئاراوەكە زۆرینەی لایەنە سیاسییەكان لەسەری هاوڕان بۆ دانانی پارێزگار و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پارێزگاریش لە یەكێتی دەبێت.
سەباح حەبیب، نوێنەری شاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای تێپەڕبوونی نزیكەی پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگانی عێراق بەڵام تا ئێستا لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنەكە نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگار و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لەو پارێزگایەدا، لەكاتێكدا تائێستاش سێ جار ئەو لایەنە سیاسییانە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەتەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و هەڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ بۆكەركوك.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆرە لە ئێستادا پێشنیارێك هاتووەتە ئاروە كە بریتیە لە گرتنە دەستی پارێزگار دووسال بە دووساڵ، هاوكات ئەو پێشنیارەش ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كراوە و تاڕادەیەكیش لایەنە سیاسییەكان لەسەری هاوڕان، بەڵام تائێستا ڕێككەوتنی كۆتایی لەبارەوە نەكراوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێكی دیكە سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان كۆببێتەوە و بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو پرسەوە بدەن.
ئەو نوێنەری شاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەو پێشنیارەی دووساڵ بە دوو ساڵ سەربگرێت و لایەنە سیاسییەكان لەسەری ڕێكبكەون، ئەوا دووساڵی یەكەم بۆ لایەنی كوردی دەبێت و لەلایەن یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە پارێزگاری كەركوك دیاری دەكرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









