” تەوتین دەبێت لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە بێت نەك پرۆژەی هەژماری من”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە بێت نەك پرۆژەی هەژماری من، ئەوەش لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق بەڕوونی ئەوە خراوەتەڕوو، بۆیە لە ئێستادا حكومەتی هەرێمیش خەریكە ڕازی دەبێت بەو بڕیارە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق هاتووە لە بارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خراوەتەڕوو ئەوەیە كە دەبێت بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە بێت كە بریتین لە بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەیەن و بانكی بازرگانی عێراقی TBIی جگە لەو بانكانە هیچ بانكێكی دیكە باس نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر هەموولایەك پێویستە كە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی وەك خۆی جێبەجێبكەن، چونكە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی هیچ تانەیەكیان لێنادرێتی و لێكدانەوەی دیكەش هەڵناگرن، بۆیە لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی باسی پرۆژەی هەژماری من نەكراوە و دەبێت حكومەتی هەرێمیش پابەندبێت بەوەی كە دەبێت لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە تەوتینی مووچەبكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەریم هیچ بژاردەیەكی دیكەی لەبەردەستدا نیە جگە لەوەی دەبێت پابەندە بێت بە بریارەكانی دادگای فیدراڵی، بۆیە لە ئێستادا حكومەتی هەرێم خەریكە لاری نەبوونی خۆیان لەبارەی بە بانكیكردنی مووچە دەرببڕن لەڕێگەی بانكی بازرگانی عێراق TBI بۆیە تا ئەوكاتەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی جێبەجێنەكرێن گرفتی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامی دەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









