هەفتەی داهاتوو لیستێكی دیكەی مووچە رادەگەیەندرێت و پارەی دیكە رەوانەی هەرێم دەكرێت

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، ئەو پارەیەی كە تائێستا ڕەوانەكراوە بەشی دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانە دەكات كە لیستی مووچەكانیان بڵاوكراوەتەوە بۆ مانگی نیسان، بەڵام هەفتەی داهاتووش ئەو پارەیەی كە ماوە ڕەوانە بكرێت دەنێردرێت و لیستی مووچەی ئەو شوێنانە بڵاودەكرێتەوە كە لە لیستەكەدا نەبوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەلایەن سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی دراوە بە خەرجكردنی مووچەی تەواوەتی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بە سەربازی و شارستانیەوە، ئەوانەی كە تائێستا پارەكانیان ڕەوانەكراوە زووتر وردبینی لە لیستەكانیان كراوە و ئەوانەشی كە تائێستا پارەكانیان نەهاتووە هیچ گرفتێكیان نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەمڕۆ فریاناكەوێت پارەی دیكە ڕەوانەی هەرێم بكرێت بۆ تەواوكردنی مووچەی ئەو شوێنانەی كە ماون لە لیستی مووچە ناویان بڵاوبكرێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی ئەو وەزارەت و شوێنانەش دەگات كە لەم هەفتەیەدا نەتواندرا پارەكەیان بنێردرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ گەیشتنی پارەی تەواوكاری مووچە، بە لیستێك ناوی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانە بڵاودەكەینەوە كە لە لیستی یەكەمی مووچەكەدا ناویان نەبوو، بەدڵنیاییەوە ناگاتە كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەو شوێنانەش دابەدەكرێت كە بریتیبوون لە وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەیی زێرەڤانی، یەكەكانی 70 و 80ی هیزی پێشمەرگە دەزگای گشتی ئاسایش و هیزی بەرگری و فریاكەوتن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









