دوای ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری نوێی ئێران هەڵدەبژێردرێت

ئیبراهیم رەئیسی
SNN
دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرەکانی لە رووداوێکی تێکشکانی هەلیکۆپتەردا گیانیانلەدەستدا، وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران دیاریکرا، بەگوێرەی دەستوری ئەو وڵاتە دەبێت لە ماوەی 50 رۆژدا سەرۆکێکی نوێ دیاریبکەن.
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران کە 13هەمین سەرۆکی ئەو وڵاتەبوو، بەهۆی رووداوی تێکشکانی هەلیکۆپتەرەکەیەوە گیانیلەدەستدا، دوابەدوای ئەوە دەبێت بەرپرسانی ئێران هەوڵبدەن لە نزیکترین وادەدا سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرن، کە لە ئێستادا جێگری سەرۆککۆماری پێشوو “موحەمەد موخبیر” بەشێوەی کاتی تا وادەی هەڵبژاردن کراوە بە سەرۆکی وڵات.
ئاماژە بەوەکراوە، چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران دیاریکراوە کە، رۆژی 28ی حوزەیرانی 2024 بەڕێوەدەچێت.
ئەوەخراوەتە ڕوو، ناونووسین بۆ دیاریکردنی پاڵێوراوانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران رۆژی 30ی ئایاری 2024 دەستپێدەکات تاوەکو 3ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.
هاوکات، ماوەی بانگەشەی هەڵىژاردن لە 12ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات تا بەرەبەیانی رۆژی 27ی حوزەیرانی 2024 بەردەوام دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









