كۆمسیۆن دابهشكارییهكى نوێى بۆ كورسى پێكهاتهكانى ههرێمى كوردستان كرد

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بە گوێرەی بڕیارێكی دەستەی دادەوەری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە چوارچێوەی ئەو 100 كورسییەی كە بۆ پەرلەمانی كوردستان دیاركراوە پێنج كورسی كۆتا بۆ پێكهاتەكان دیاریكراوە و 95 كورسیش بۆ دەنگدانی گشتی
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی دواین بڕیاری دەستەی باڵای دادوەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایار بڕیاریدا بە تەرخانکردنی پێنج کورسی پەرلەمانی کوردستان بە پێکهاتەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو 100 كورسیەی كە بۆ پەرلەمانی كوردستان دیاركراوە، کە مافی پێکهاتە ئاینییە جیاوازەکان لە پەرلەمانی کوردستان پارێزراو بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دیاریكردنی ئەو پێنج كورسییە پەیوەندی بە زیادركدنی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان نییە، بەڵكوو لەكۆی 100 كورسییەكە 95 كورسی بۆ دەنگدانی گشتی دەبێت و پێنج كورسیش بۆ پێكهاتەكان دەبێت، بەجۆرێك لەكۆی دوو كورسییەكەی هەولێر كورسییەك بۆ پێكهاتەی توركمان و كورسییەكیش بۆ مەسیحییەكان، هاوكات لە پارێزگای سلێمانیش بەهەمان شێوە و لە پارێزگای دهۆكیش كورسییەك بۆ مەسیحی و ئەرمەنی دیاریكراوە.
دیاریکردنی ئەو كورسیانە بۆ پێكهاتەكان لەكاتێكدایە كە وابڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیكە دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەكی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبیتەوە و بڕیار لەسەر دواخستن یان بەردەوامی كارەكانی كۆمیسیۆن بدات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









