ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر سكاڵاكەی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵاكەی مەسرور بارزانی, سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە، كە تایبەتە بە دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان.
مەسرور بارزانی سكاڵاكەی لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆماركردووە، كە داواكراوە ماددەی دوو لە سیستمی تۆماركردنی لیستی كاندیدەكان و پەسەندكردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە نادەستوری دابنرێت.
سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لە رۆژی 6ی ئایاری 2024، لە ڕێگەی بریکارەکەیەوە، پارێزەر ئەیاد کاکەیی، سکاڵایەکی لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دادگای فیدراڵی تۆمار کرد.
لەسەر داواكەی مەسرور بارزانی، رۆژی 7ی ئایار، بڕیاری وەلائی بۆ راگرتنی كارەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەركرا و جێبەجێكردنی بەندی دووەمی ماددەی دووی سیستمی تۆماركردنی لیستی كاندیدەكان و پەسەندكردنیان لەلایەن كۆمیسیۆنەوە راگیرا.
بەپێی ئەو بەندە، پەرلەمانی كوردستان لە 100 كورسی پێكهاتووە، كە 34ی بۆ هەولێر و 38ی بۆ سلێمانی و 25ی بۆ دهۆك و سێ كورسی بۆ هەڵەبجەن.
یەكەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو سكاڵایەی مەسرور بارزانی رۆژی 19ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، بەڵام دادگایی كردنەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
بەڕێوەچونی ئەو دادگایە لە كاتێكدایە كە، دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانەكەی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستانی وەرگرت، هاوکات، یەكێتی لە تانەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لە كاتێكدابوو كە شەش مانگ بەسەر بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن تێپەڕبووە و بەپێی دەستوور نابێت هیچ سكاڵا و تانەیەك لەبارەی هەڵبژاردنەوە بدرێت، بەڵام سكاڵاكەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم چەند رۆژێك پێش دەستپێكردنی بانگەشە تۆمارکراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









