وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی پێنجی ئەم توێژانە دابەشدەکات

SNN
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پارەی مووچەی مانگی ئایاری خستە سەر هەژماری بانکی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایار، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پارەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان خراونەتە ناو هەژماری بانکییەوە و مووچەخۆران دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێم بەشێکیان مووچەی مانگی نیسانیان وەرگرتووە و بەشێکی تری وەزارەتەکانی هەرێم ماون مووچە وەربگرن، بەهۆی ئەوەی هێشتا پارەکانیان لەلایەن بەغداوە نەهاتووە.
هاوکات، هەریەكە لە هێزەكانی یەكەی 70 و 80 و هێزی بەرگری و فریاكەوتن و هێزەكانی زێرەڤانی و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان تاکو ئێستا مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئاماژە بەوەکراوە، وەزارەتی دارایی عێراق هۆکاری نەناردنی پارەی ئەو هێزانەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە هێشتا وردبینی تەواو بۆ لیستی مووچەیان نەکراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









