
جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP
SNN
سه‌رۆكى ئه‌مریكا واژووى له‌سه‌ر درێژ كردنه‌وه‌ى بارى نائاسایی نیشتمانى له عێراق كرد و ره‌وانه‌ى كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى ئايار، جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیاریدا بارى نائاسایی نیشتمانى بۆ ماوه‌ى ساڵێك و تاوه‌كو 22ى ئایارى 2025 له عێراق درێژ بكاته‌وه و رایگه‌یاند، “به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، پاراستنى ئارامى و ئاسایشه‌كه‌ى و په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه سیاسى و ئابوورى و ئیدارییه‌كانى هێشتا زۆرن، هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشى نیشتمانى عێراق و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته و ئه‌مریكاش”.
وتیشى: “له‌به‌ر به‌رده‌وامى ئاڵنگارییه‌كان بڕیارماندا به درێژكردنه‌وه‌ى بارى نائاسایی بۆ ماوه‌ى ساڵێكى تر”.
له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى جۆرج بوشى كوڕ كه له ساڵى 2003 سه‌رۆكى ئه‌مریكا بوو به ژماره (13303) بڕیارى بارى نائاسایی نیشتمانى له عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه راگه‌یه‌نرا.
بڕیاره‌كه گوزارشته له‌وه‌ى كه ئه‌مریكا مافى ده‌ركردنى بڕیارى هه‌یه له‌سه‌ر عێراق ئه‌گه‌ر بزانێت ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته و به هه‌مان فه‌رمان بڕیار له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئازادى عێراق درا له ساڵى 2003.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









