ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم تەنها واژۆی وەزیری دارایی ماوە

0
9357

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە كە هیچ گرفتێك لە بەردەم ناردنی مووچەی ئەو وەزارەت و هێزە ئەمنیانە نییە كە هەفتەی پێشوو پارەكەیان ڕەوانە نەكرا، تەنها ماوەتەوە وەزیری دارایی واژۆ لەسەر ناردنی پارەی ئەو شوینانە بكات و وردبینیشیان كۆتایی هاتووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وردبینیكردنی ئەو لیستانەی كە مووچەكانیان ڕەوانە نەكرابوو تەواو بووە بە لیستی مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگەشەوە، تەنها ماوەتەوە سەر ئەوەی وەزیری دارایی واژۆ لەسەر نادرنی پارەی ئەو هیزە ئەمنیانە بكات..

ئاماژەی بەوەشكرد، گواستنەوەی ڕاژەی بەشیك لە هێزەكانی 70 و 80 بۆ سەر لیوا هاوبەشەكان بووەتە هۆی ئەوەی كە وردبینیكردنیان پێویستی بەكاتی زۆرتر هەبێت، بەڵام ئەمڕۆ كۆتایی بەوردبینی هاتووە و ڕەوانەی وەزیری دارایی كراوە بۆ واژۆكردنی پارە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەریم ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە لەم هەفتەیەدا مووچەی ئەو شوینانەی كە لە لیستی دابەشكردنی مووچەدا نەبوون دابەشدەكرێت كە بریتین لە هەریەكە لە هێزەكانی یەكەی 70 و 80 و هێزی بەرگری و فریاكەوتن و هێزەكانی زێرەڤانی و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this