“پشكنینی زانستی بۆ گۆڕەبەكۆمەڵەكانی سەماوە ئەنجامدراوە و دەركەوتووە زۆرینەیان ژن و منداڵن”

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لە ڕێگەی تیمێكی پسپۆڕەوە پشكنینی زانستی بۆ گۆڕەبەكۆمەڵەكانی سەماوە ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە زۆربەی قوربانیەكان ژن و مناڵن هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە لەسەر حكومەتی عێراقی پیویستە گۆڕەبەكۆمەڵەكان بپارێزێت و بەپێی یاسای پاراستنی گۆڕەبەكۆمەڵەكان مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەی SNNی ڕاگەیاند: كەسوكاری ئەنفالكراون دڵنیادەكەینەوە كە لەژێرهیچ ناو و مەبەستێكدا ڕێگە نادەین دەستكاری گۆڕە بەكۆمەڵەكان بكرێن بشێوێندرێن لە پارێزگاكانی باشووری عێراق، هەر لەو چوارچیوەیەشدا لەگەڵ بەرێوەبەری گشتیی گۆڕەبەكۆمەڵەكان بەدواداچوونمان كردووە بۆ ئەو دەنگۆیانەی باس لە هەڵداوە و تێكدانی ژمارەیەك لە گۆڕی بەكۆمەڵی ئەنفالكراوانی گەرمیان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ نیگەرانی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان لەبارەی تێكدان و دەستكاری كردنی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی جینۆسایدی ئەنفال لە ناوچەی تەلشێخی سەماوە، تیمێكی بەرێوەبەرایەتی گۆڕەبەكۆمەڵەكان چوونەتە تەلشێخ و پشكنینی زانستی سەرەتاییان ئەنجامداوە و بەدواداچوونیان كردووەو بەڵام بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما لەو ناوچەیە نەتواندراوە درێژە بەكارەكانیان بدەن، بەڵام بەدڵنیایی بەدواداچوونەكانیان بەردەوامی دەبێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی پشكنینی سەرەتایی كە بۆ دوو گۆڕی بەكۆمەڵی ئەنفالكراوان ئەنجامدراوەدەركەوتووە كە زۆربەی قوربانیەكانی ناو ئەو دوو گۆڕە بەكۆمەڵە ژن و مناڵن، هاوكات تا ئێستا لەو ناوچەیە چوار گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵی جینۆسایدی ئەنفال هەڵدراونەتەوە دەركەوتووە كە قوربانیانی ناو ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە ئەنفالكراوانی گەرمیانن، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراقمان ڕاسپاردووە كە دەبێت گۆڕەبەكۆمەڵەكان بپارێزرێن و بەپێی یاسای پاراستنی گۆڕەبەكۆمەڵەكان مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









