رێبەر رۆستەم و لەیلا عەبدول لەتیف پێشتر پێشبینی تێکشکانی فڕۆکەی سەرکردەیەکی ئێرانیان کردبوو

لەیلا عەبدولەتیفی پێشبینیکار
SNN
رێبەر رۆستەم، لە بارەی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران و هاوکارەکانی رایدەگەیەنێت، ئەو پێشتر پێشبینی ئەو رووداوەی کردووە و بەڵگەی قسەکانیشی بۆ چەند ڤیدیۆیەکی کۆنی دەگەڕێنێتەوە، کە لەو ڤیدیۆیەدا باسی کردووە و خۆی بە یەکەم پێشبینیکاری ئەو رووداوە دادەنێت و دەڵێت “جگە لە رێبەر رۆستەم کەس پێشتر ئەو پێشبینیەی نەکردووە”، ئەمە لە کاتێکدا، لەیلا عەبدول لەتیفیش هەمان پێشبینی کردبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایار، رێبەر رۆستەم، پێشبینکاری کورد لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوسیوویەتی ” جگە لە ڕێبەر ڕۆستەم هیچ پێشبینیەك لەلایەن هیچ کەسێکی کورد و بیانیش پێشتر نەکراوە ئاماژەی بە وڵات و سەرکردە و جۆری رووداو کردبێت”.
قسەکانی رێبەر رۆستەم دوای ئەوە دێت، کە لە چەند پێشبینییەکی پێشووتریدا باسی لە رووداوی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی کردووە، لە ڤیدیۆیەکیدا کە شەوی 1ی کانوونی دووەمی 2024 بڵاویکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت “لەوانەیە لە 2024 دا رووداوێکی گەورەی تایبەت بە فڕۆکە رووبدات، هاوشێوەی رووداوەکەیی فڕۆکەی تایبەت بە سەرۆکی ڤاگنەر بێت، کە پەیوەستبێت بە سەرکردەی وڵاتێک”.
ئەو پێشبینکارە کوردە لە 12ی ئازاریش لە لایڤێکدا وتوویەتی “ئەمساڵ هەندێک شتی کتوپڕ دەبیستن لە بارەی ئێرانەوە”.
هاوکات، جگە لە رێبەر رۆستەم، پێشبینکاری میسری لەیلا عەبدول لەتیف لە 5ی ئایاری 2024 باسی رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی سەرکردەیەکی وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە و وتوویەتی “لەسەر ئاستی سەرکردایەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران رووداوێکی گیانلەدەستدان روودەدات کە بەهۆی فڕۆکەوە دەبێت، رووداوەکەش دەبێتە هەواڵێکی ئێرانی و جیهانی هەمووان بە هەواڵەکەوە سەرقاڵ دەبن”.
لە دوای رووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران و یاوەرەکانی، قسەکانی لەیلا عەبدول لەتیف لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عەرەب و ئێران بڵاوبووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









