یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکرا کرا

فارس عیسا
SNN-
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی داوە بە حکومەتی فیدڕاڵی، دەشڵێت: بەغدا قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانە.
فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری داوە داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات و ئەوەش یەکەم هەنگاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەردوولا.
راشیگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داتا و لیستەکانی ڕادەستی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی کردووە.
سەبارەت بە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانیش، فارس عیسا دەشڵێت:” تیمێکی بانکی تی بی ئای لە هەرێمی کوردستانە بۆ هاوئاهەنگی و دەستپێکردنی بەبانکیکردنی مووچە کە هەرێمی کوردستان بەر لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندیدا دەستیپێکردووە”.
ڕوونیشیکردەوە کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جدییە لەوەی کێشەکان لە بەغدا چارەسەربکرێن نەک لە شوێنی دیکە، ئەو سەردانەکەش کە ساڵی 2019 لە دەستپێکی دەستبەکاربوونی بۆ بەغدا ئەنجامی دا پەیامی ئەوەی تێدا بوو کە بەغدا قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








