وردەكاری چۆنییەتی زیادكردنی مووچەی خانەنشیانی هەرێم ئاشکراکرا

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی یەكخستنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ خانەنشینانی عێراق و هاوكات جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و تەوتینكردنی مووچەی خانەنشینان لە بانكە حكومییەكانی عێراق شاندێكی یەكێتی خانەنشینانی هەرێم سەردانی بەغدایان كردووە و هاوكات SNNیش وردەكاری چۆنییەتی زیادكردنی مووچەی خانەنشیان دەخاتەڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەكانیSNNكە لە بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم وەریگرتووە ئەوەخراوەتەڕوو، هەر خانەنشینێك كۆچی دوایی كردبێت و میراتگری هەبێت و پێش 1/1/2014 موچەكەی 200 هەزار بێت راستەوخۆ دەبێتە 320 هەزار و 100 هەزاریش مینحە وەردەگرێت و 200 هەزارەكە دەبێتە 420 هەزار دینار، هاوكات ئەو خانەنشینەی كە لەلایەن دوو میراتگرەوە موچەی خانەنشینی وەردەگرن موچەكەیان لە 200 هەزارەوە دەبێتە 360 هەزار و 100 هەزار مینحەش وەردەگرن و موچەكەیان دەبێتە 460 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خانەنشیانەی كە خۆیان لە ژیاندان راستەوخۆ موچەكەیان دەبێتە 500 هەزار و 100 هەزار مینحەیان دەبێت، گەر بڕوانامەیان هەبێت و خزمەتیشیان زۆر بێت ئەوا بەپێی بڕوانامە و ساڵی خزمەتەكەیان مووچەكەیان تا 800 هەزار دینار زیاد دەبێت.
هەرلە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە شاندەكەی یەكێتی خانەنشیانی هەرێم زانیاری و داتای پێویسیان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی ڕادەستی حكومەتی عێراقی بكەن بەتایبەت لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی كاری پێویستی لەسەر بكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









